بەرنامەی سەوزەکانی ”یوڤاسکولا” لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ساڵی ٢٠١٧

”یوڤاسکولا” شاری داهاتوویەکی بەردەوام

بەردەوامی بەشێکە لە تەندروستی و باڵانسی مرۆڤ و ژینگە. سەوزەکان دەیانهەوێت مافی بەرانبەری مرۆڤەکان بۆ هەبوونی ژیانێکی باش پێشبخەن و فرەڕەنگی ژینگە لە هەموو شوێنەکانی شاردا بپارێزن. بۆ ئێمە گرینگە کە دانیشتوانی شارەکەمان بە ڕاستی شانسی بەشدار بوونیان هەبێت و بڕیارەکان بە شیوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ئامادە بکرێن.

ئارامی و خۆشگوزەرانی خاڵی بەهێزی ” یوڤاسکولا” ن

پێشخستنی خۆشگوزەرانی و کەرتی تەندروستی لە داهاتوویش دا یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانمانە. هەموو مرۆڤێک هەندێک کات بە هۆی نەخۆشی یا باری دژواری ژیانەوە پێویستی بە یارمەتی ئەبێت. پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێشگیرانە و ئالیکاری بە وەخەت باشترین ڕیگان بۆ باشترکردنی چۆنیەتی ژیانی دانیشتوانی شارەکەمان.بۆ نموونە درەنگ کردن لە بە هاناوە چوونی خێزانی منداڵدار بۆ یارمەتیدانیان ،ئەبێتە هۆی بەرزتربوونەوەی  خەرجەکان  لە داهاتوودا.

خزمەتگوزارییە کولتووری و وەرزشییەکان ئاستی  خۆشگوزەرانی بەرز دەکەنەوە. شوێنە گشتییەکان دەبێت بە نرخێکی گونجاو بۆ کەڵوەرگرتن لە خزمەتی دانیشتوانی شارەکەمان دا بن. دەبێت گاڕانتییەک بۆ دەستەبەربوونی پڕکردنەوەی کاتەکانی بەتاڵی منداڵان و گەنجان هەبێت .کتێبخانەکان بەردی بناغەی شارستانییەتی فینلاندی و هۆڵێکی گشتی دانیشتوانی شارەکەن.

هەروەها دانیشتوانی ”یوڤاسکولا” بە ساڵاچونیش بە خۆوە دەبینن. بۆ موراقیبە و چاوەدێری بە ساڵآچووان دەبێت هێز و بودجەی پێویست دەسنیشان بکرێت. دەبێت هۆشمان بە تاقەت و بەردەوامی ئەو کەسانەوە بێت ئیشیان پەرەستاری کەسێکی نزیکی خۆیانە لە ماڵەوە. بۆ ئەم مەبەستانە:

  1. لە چۆنیەتی (کەیفیەتی)خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی هەڵسەنگاندی ڕێژەی کاریگەری ئەم خزمەتگوزارییانەوە دڵنیا دەبین و بۆ پێشخستنی ڕەخساندنی هەل بۆ بەشداریکردنی دانیشتوان لەو بڕیارانەدا کە پێوندییان بە خزمەتگوزارییەکانەوە هەیە هەوڵ دەدەین.
  2. هەوڵ دەدەین بۆ لابردنی بەربەستەکانی سەر ڕێگای دانیشتوان بۆ بەشداریکردنی وەک یەک لە ژیانی کولتووری دا. بۆ گەیاندنی چاوەدێری تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتوان یەکەکانی چاوەدێری و خزمەتگوزاری گەڕۆک( سەیار) زیاد دەکەین.
  3. خزمەتگوزارییەکان بە پێی نیازی دانیشتوان دەبێت بە جۆرێک کە ئەوان بتوانن بە ئاسانی دەستیان پی بگات و کەڵکی لێ وەربگرن.

پەروەردە و خوێندنی باش بۆ هەموانە

پێشکەوتوویی وڵاتی فینلاند لە بواری پەروەردەدا  و لە لووتکەدا بوونی لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی مافی بەرانبەری مرۆڤەکان بۆ فێربوون و کەڵک وەرگرتن لەم پەروەردە. لە شاری ”یوڤاسکولا” دا دەبێت خوێندن و پەروەردەیەکی ئاست بەرز پێشکەش بە دانیشتوان بە هەر تەمەنێکەوە _ لە باخچەی ساوایانەوە تا خوێندنی گەورەساڵان_  بکرێت.

لە ”یوڤاسکولا” دا دەبێت لە تازەترین توێژینەوەکان لە  کاتی بڕیاردان لە سەر پەروەردە و خوێندن کەڵک وەر بگیردرێت و هەر وەها پشتیوانی پێویست لە بواری فێرکردن و پەروەردەی تایبەت و بۆ چارەسەری کەم و کوڕییەکانی قوتابیان و خوێندکاران بە تایبەت بۆ ئەو منداڵ و گەنجانەی کە مەترسی  هەڵاواردنیان لە سەرە ،پێشکەش بکرێت.

١ . پەروەردە و فێربوونی پێش خوێندنگە مافی هەموو منداڵێکە و نابێ لە سەری سات و سەودا بکرێت. لە ڕەخساندنی هەلی بەڕاستی بۆ خێزانەکان بۆ هەڵبژاردنی شێوەی چاوەدێری منداڵەکانیان پشتیوانی دەکەین.

٢ . هەبوونی پەروەردەیەکی بنەڕەتی و ناوەندیی باش لە هەموو خوێندنگەکاندا هەلی گەشەکردن و گەورەبوونێکی دوور لە مەترسی و تۆشەبەرەیەکی باش بۆ فێربوونێک بە درێژایی تەمەن دەخولقێنێت.بە شێوەیەکی چڕ وپڕ و کاریگەر پێش بە هەڵاواردن و عەزیەت و ئازاردان دەگرین.

٣ . گەنجەکانمان پێویستیان بە خوێندنی دوای ناوەندی بە کوالتێکی بەرزەوە هەیە و شایستەگی هەبوونی وەها خوێندنێکیشیان هەیە. کاریگەریمان ئەبێت لە سەر ئەوەی کە بووجەی خوێندن لەوە زیاتر کەم نەکرێتەوە.

٤. کێشەکانی هەوای ناو شوێنە گشتییەکان یەکێک لە گرنگترین ئەستەمەکانی سەر ڕێگای تەندرووستی مرۆڤن. ئێمە دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە مافی تاک بۆ فێربوون و فێرکردن لە ژینگەیەکی پاک و تەندرووست و بێ مەترسی دا دەستەبەر دەبێت.

بە زانین بواری کار و توانا دەڕەخسێت

ئێمە سیاسەتێکی ئابووری بەرپرسیار دەگرینە بەر.ئابووری قایم و توند و تۆڵ باشترین فاکتەرە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە داهاتوودا و بناغەیەکە بۆ توانا بوون. کاری پێشخستن و توێژینەوە لە ئاستێکی بەرزدا،ژینگەپارێزی، چارەسەرگەلی نوێ لە بەرهەمهێنانی وزە و هاتووچوو و بەرهەم هێنانی خواردەمەنی دا دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەلی تازە بۆ کار.

سیاسەتی ڕێکارەکانی وەدەس خستنی بژێوی لە شاری ”یوڤاسکولا” دا دەبێت پشتیوانی بکات لە  شەرت و مەرجەکانی کارابوونی شەریکە و کومپانیا بچووک و نیمچە گەورەکان  و هەروەها  لەو شەریکانەی کە لە ئاستێکی بەرزی زانیاریی دان. لە بەر ئەوەی لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ دا هەلەکانی کار بە تایبەتی لەم چەشنە شەریکەگەلەدا ڕەخسابوون. شاری ”یوڤاسکولا” دەبێت شوێنێکی سەرنجڕاکێش بێت بۆ پسپۆڕەکان و یەکەکانی توێژینەوە لە سەرتا سەری وڵات دا .لە داهاتوودا ئەو  کاری  ئەو شەریکانەی کە بناغەی درووست بوونیان لە سەر ئاڵ و گۆڕی پاشماوە ،وزە نوێبووەکان و دەس پێوەگرتن و پاشەکەوتی وزە دامەزراوە ، دەتوانن بەرگی براوەی ئێمە بن.

  • لە کاتی خستنە پێشبڕکێی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، بەرهەمهێنەرە خۆجێی و پڕۆفیشناڵەکان لە بەر چاو دەگرین

بەش بەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەک کە شەریکە خۆجێیەکان بتوانن بەشێک لەم خزمەتگوزاریانە بەرهەم بێنن،دەبێتە هۆی پشتگیریکردنی شەریکە خۆجێیەکان بۆ نموونە بەرهەمهێنەرە خۆجێیەکانی خواردەمەنیەکان.

  • پێوەندیەکی باش لە بەینی پەیمانگە پیشەییەکان و بەشی ئیش و کار و ڕێگاکانی دابینکردنی بژێوی بۆ زیاترکردنی کاری هاوبەشیان دروست دەکەین، بۆ نموونە پەرە دەدەین بە فێربوون لە کاتی کارکردن و هەروەها ڕێ خۆش دەکەین بۆ پێدانی ڕێنوێنی پێویست بۆ بنیادنانی کومپانی و شەریکە.
  • کەڵک وەرگرتن لە دوکان و شوێنەکانی بازرگانی سەنتەری ”یوڤاسکولا” ئاسانتر دەکەینەوە. خاڵی بوونی ئەم دووکان و شوێنی کەسابەتانە لە بەرژەوەندی هیچ لایەک دا نییە. بۆ ئەم مەبەستە ئەم شوێنە بەتاڵانە دەخەینە ئێختیاری خوێندکاران بۆ ئەوەی بتوانن بۆنە و مەراسیمەکانیان لەم شوێنانەدا بەڕێوە ببەن. هەر وەها ئەم شوێنانە دەخەینە ئێختیاری بەرهەمهێنەرانی کاری دەس، کۆمپانیا تازە دامەزراوەکان و توێژێنەرەکان بۆ پیشاندانی بەرهەم و داهێنانە تازەکانیان.

شارێکی خاوەن ژینگەی هەمەڕەنگ

بڕیارەکانمان لە سەر بناغەی ئامانجەکانی گەشەکردنێکی بەردەوام دادەڕێژین بۆ نموونە لە بیناسازی و پڕۆژە گشتییەکاندا. پشتیوانی دەکەین لە ”یوڤاسکولا” یەکی پێشکەوتوو بە تێچوونێکی عاقڵانەوە بۆ ئەوەی شارەکەمان لە داهاتوودا لە گەشەی بەردەوام دا بێت. بە  داڕشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ هاتوو چوو و بۆ شارەکەمان ، دڵفەرێعی شارەکەمان زۆرتر و هۆکارەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەریەکانی لە سەر ژینگە کەم دەکەینەوە.

هەمەڕەنگی ژینگە دەپارێزین ، پشتیوانی دەکەین لە بە کارهێنانی وزەی نوێ و خاوێن و هەروەها سەر لە نوێ بە کارهێنانەوەی زبڵە کان و مادەی خاو باشتر دەکەین .لە شارەکەمان سەوزایی زۆر دەکەین ، ژینگەی خۆش خۆشگوزەرانی زیاتر دەکات.

  • بە بۆنەی سەد ساڵەی سەربەخۆیی فینلاندەوە ١٠٠ دۆنم زەوی بۆ بوون بە ناوچەی پاڕێزراوی ژینگە پێشەکەش دەکەین ، هەمەڕەنگی ژینگە لە ناوچە سەوزەکانی شاردا زیاتر دەکەین
  • لە شوێنە گشتییەکانی شاردا بە کار هێنانی وزەی نوێ و خاوێن پەرە پێ دەدەین و ئاسانکاری دەکەین بۆ ڕێکارە بەردەوامەکانی وزە لە ماڵەکان دا.
  • لە کارکردنی کەرسەکانی هاتووچووی گشتی لە هەموو شوێنەکانی شاردا دڵنیا دەبینەوە . هەوڵ دەدەین بۆ پێشخستنی دەرفەتەکانی دانیشتوانی ”یوڤاسکولا” بۆ ژیان ، چوونە سەر کار و بە سەربردنی کاتە ئازادەکانیان بێ کەڵک وەرگرتن لە ئوتۆمبێل.

 

Käännöksen on tehnyt kuntavaaliehdokas Amir Soltanpanah suomen kielestä.

© Copyright - Jyväskylän Vihreät - Sivuston suunnittelu ja toteutus: Netura